گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى داد: دادگاکان سەر بە ئێمە نین و سەربەخۆن

2021.09.16 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى داد: دادگاکان سەر بە ئێمە نین و سەربەخۆن

ناس کورد-

وەزیرى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دادگاکان سەربەخۆن و پەیوەندیان بە وەزارەتەکەى ئەوانەوە نییە و لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی هەماهەنگی و کاری هاوبەشیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى داد کە دەست "ناس کورد" کەوتووە فرسەت ئەحمەد وەزیرى داد ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵى ئەمریکا لەهەرێم رایگەیاندووە "دادگان سەربەخۆن و سەربە وەزارەتی د اد نین و لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی هەماهەنگی و کاری هاوبەشمان هەیە، بەلام دەست لەکاروباری یەکتری وەرنادەین چونکە رێز لە سەربەخۆیی قەزا دەگرین، هەروەها گوتی کە لە وەزارەتی داد تەنیا دادگای کارگێڕیمان هەیە".

 

لاى خۆیەوە، کونسوڵى گشتى ئەمریکا وتى "یەکێک لە خواستەکانی ئێمە ش ئەویە کە قەزا لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت و پێشکەوتوو بێت.دەشمانەوێت لەگەڵ وەزارەتی داد تواناکانمان پتەوتر بکەین بەتایبەتی لەبواری نەهێشتنی گەندەڵی و زیاتر سەربەخۆبوونی قەزائی".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

‎پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ژمارەیە بابەتی پەیوەست بە ژیان و سیستمی داد و دادوەریی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی وەزارەتی دادو ئەرک و کاریان و چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان باسی سەرەکی دیدارو کۆبوونەوەی  وەزیری دادیی هەرێمی کوردستان  فرسەت ئەحمەد و  قۆنسۆڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ، رۆبەرت پالەدینۆ بوو. کە رۆژی چوارشەمە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ سەردانی وەزارەتی دادی کرد .

 

‎لەو دیدارو  کۆبوونەوەیەدا، وەزیری داد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و دووپاتی لە دۆستایەتی و پەیوەندییە گرنگەکانی نێوان ئەمریکاو هەرێمی کوردستان  کردەوەو ، ئەوەی بیرهێنایەوە کە خەڵکی کوردستان هەمیشە ئەوەیان لەبیر ناچێت ئەمریکا بووکە گەلی کوردستان و عێراقی لە دڕندەترین دیکتاتۆرییەت رزگار کرد ،هەربۆیە ئێستا دەگووترێت چیاکان و ئەمریکا دوو دۆستی نزیکی کوردستانن، هەربۆیە کوردستانیش هەمیشە ناوچەیەکی ئارام بووە بۆ ئەمریکییەکان.

 

‎ دواتر لەبارەی پێکهاتەکانی وەزارەتی داد کورتەیەکی پێشکەش کردو دووپاتی لەوە کردەوە  دادگان سەربەخۆن و سەربە وەزارەتی د اد نین و لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی هەماهەنگی و کاری هاوبەشمان هەیە، بەلام دەست لەکاروباری یەکتری وەرنادەین چونکە رێز لە سەربەخۆیی قەزا دەگرین، هەروەها گوتی کە لە وەزارەتی داد تەنیا دادگای کارگێڕیمان هەیە . 

 

‎لەبارەی دادگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە وەزیری داد رایگەیاند: لە دادگاکانماندا هەمان یاساکانی عێراقی بەکاردەهێنرێن، بەتایبەتی هەمان یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە١١١سالی ١٩٦٩ بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە چاو دادگاکانی بەشەکانی دیکەی عێراقدا،  دادگاکانی هەرێمی کوردستان سەربەخۆترن . لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێویتسیان بە هاوکاریی و پاڵپشتی جیهانی و نیودەوڵەتی هەیە بۆزیاتر بەرەوپیشچوونیان .

‎رۆبەرت پالەدینۆ ،قۆنسۆڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان،  لەلای خۆیەوە خۆشاڵی خۆی بە دۆستایەتی نێوان وڵاتەکەیی و هەرێمی کوردستان  دەربڕی و لەوبارەوە گوتی:کە  دۆستایەتی نێوان کوردستان و ئەمریکا دۆستایەتیەکی هەمیشەییە و خۆشاڵی خۆی بە ئاستی پێشەکەوتن و بەرەوپێشچوونەکانی کوردستان لە هەموو بوارەکان دەربڕیی و ستایشی رۆڵی کەسی وەزیری دادی کرد کە دەیان ساڵە لە ژیانی یاسادانان و سیستمی قانوونیی و دادوەریی هەرێمی کوردستاندا،  کاریگەر بووە و ورۆڵی هەبووە، هەروەها وتی « دەمانەوێت نیشانی هەموو لایەکی بدەین کە هەبوونی  ئەمریکا لە هەرێـمی کوردستان فاکتەری سەقامگیریی و پێشەڤەچوونی هەرێمە . یەک لە خواستەکانی ئێمە ش ئەویە کە قەزا لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت و پێشکەوتوو بێت.دەشمانەوێت لەگەڵ وەزارەتی داد تواناکانمان پتەوتر بکەین بەتایبەتی لەبواری نەهێشتنی گەندەڵی و زیاتر سەربەخۆبوونی قەزائی.

 

‎قۆنسۆڵی گشتی ئەمریکا ئاماژەی بە رۆڵی بەڕێزمەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دا لە زۆر بواردا بەتایبەتی لە بواری بنبڕکردن و نەهێشتنی بەکارهێنانی تووندووتیژی دژی ئافرەتان. کە کەسی خۆی لەسەر ئەو بابەتە دەوستێت و بەدواداچوونی بۆ دەکات،  ئەمە نمونەیەکی بەرزو باشەو دەریدەخات کە خەڵکی کوردستان و ئەمریکا بەهای هاوبەشیان هەیە، ئەوەش زیاتر لەیەکمان نزیک ی دەخاتەوە.هەروەهاسوپاسی وەزارەتی داد و وەزیری دادی کرد کە لەبارەی دانانی یاسای ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠١١ تایبەت بە نەهێشتینی بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و دەرهێنانی ئەو مادانەی یاسای سزادانی عێراق کە رێخۆشکەر بوون بۆ کوشتنی ژنان لەسەر تاوانی سێکسی و سزای سووکیان بۆ بکوژان دەردەکرد بە بیانووی ئەوەی ناونرابوو تاوانی شەرەف.  شایەنی باسە لە کوردستان ئەو مادانە لابران و لە عێراقیس تا ئێستا نەیانتوانیوە یاسای نەهێشتنی تووندوتیژی دەربکەن.