گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ

چوار تەرم و سێ بریندار.. شەڕەکەى خەبات چۆن روویدا؟

2021.09.16 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
چوار تەرم و سێ بریندار.. شەڕەکەى خەبات چۆن روویدا؟

ناس کورد-

 

بنەماڵەى یەکێک لە کوژراوەکانى قەزاى خەبات لە سنورى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، لەشەڕ و گرژییەکاندا چوار کوژرا و سێ بریندار هەیە و نابێت بەرپرسانى پۆلیس و ئاسایش لەو ناوچەیە بمێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەسێک بەناوى بنەماڵەى یەکێک لەلایەن بەشەڕهاتووەکانى خەبات لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان، حکومەتى تۆمەتبارکرد بەوەى هێزى زێڕەڤانى ناردووە بۆ پشتیوانى لەلایەنى بەرانبەر "لەکاتێکدا ئەوان خەڵکیان لەئێمە کوشتووە".

 

وتیشى "ئەو کێشەیە کێشەى ئێمە نەبوو، کێشەى شاگردێکى  ئێمە بوو کە لەگەڵ کەسێکى بنەماڵەى بەرانبەر کێشەى هەبوو لەسەر شتێک کە شایەنى باسکردن نییە، دواتر کێشەکە چارەسەر کرا".

 

بەوتەى ئەو کەسە، دواتر کەسێک لەو بنەماڵەیە تەلەفۆنى بۆ کەسوکارى کردووە و وتویەتى بە 20 کەس هێرشیان کردوەتە سەر، پاشان ئەو کێشەیە چارەسەرکرا.

 

"بۆ جارى سێیەم دوو کەس لەو بنەماڵەیە چونەتە دوکانى خاڵم، کە دوکانى شیرینى هەیە، کوڕێکى خاڵم لەوێ دەبێت کە تەمەنى 12 ساڵە و دەمانچە لەسەر سەرى دادەنێن و داواى ژمارەى خاڵمى لێدەکەن".

 

بەپێی گێڕانەوەکانى ئەو کەسە، دواتر خاڵى کە دەچێتە ئەوێ، "گولەیەک لەسەرى دەدەن و دەستبەجێ دەمرێت، دواتر دوو کوڕە خاڵى دیکەشم دەکوژن، پاشان باوکى یەکێک لە هێرشبەرەکان گولەى لەسەرى کوڕێکى خۆى داوە و کوشتویەتى بۆ ئەوەش ڤیدیۆ و بەڵگە هەیە".

 

دەشڵێت، دواى 45 خولەک هێزەکانى ئاسایش گەیشتونەتە شوێنەکە و 20 خولەک تەقە کراوە و هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە.

 

ئەو کەسە بەناوى بنەماڵەکەیانەوە جەختدەکاتەوە کە دەبێت بەرپرسانى پۆلیس و ئاسایشى خەبات لەو شارە نەمێنن.