کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، مژده ده‌داته هاووڵاتیانی كوردستان كه هاوینێكی فێنك به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كاره‌بایه‌كی باشتر له هاوینهكانی رابردوو، دابین ده‌كه‌ن. . ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"لە ئێستادا زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاووڵاتیان، بەڵام بوونی گرفت لە تۆڕەکان و وێستەگەکان هەندێ جار دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا بۆ 17 کاتژمێر". . وتیشی، لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی داهاتوودا وێستگەی "خەبات"ى گازی دەکەوێتە کار، نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا دابین دەکات بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی، ئەمه‌ش بۆ خۆی دەبێتە هۆکاری زیادبوونی کاتەکانی پێدانی کارەبا بە تایبەتی لەوەرزی هاویندا. . بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی هەرێم، دڵنیایی ئه‌وه ده‌دات، هاوینی ئەمساڵ ڕێژەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات، هاونیشتیمانیانی کوردستان هاوینێکی فێنک بەڕێدەکەن. . جه‌ختیشی كرده‌وه، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارتی زیرەکە و بڕیارە لە ماوەی 18 مانگدا لەسەرتاسه‌ری کوردستان جێبەجێبکرێت. . به‌وته‌ی ئومێد ئه‌حمه‌د، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه بە هەدەردانی کارەبا کەمدەکاتەوە و پێدانی کاتەکانی کارەبا زیاد دەکات. . ناس كورد، زانیوویه‌تی پڕۆژه‌ی دانانی كارتی زیره‌كی كاره‌با لە مانگی نیسانی ڕابردووەوه لە شاری هەولێر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرەتا لە سیتیەکانەوە دەستی پێکردووە، بڕیارە بەم نزیکانەش لە سیتیەکانی شاری سلێمانی دەست پێده‌كات. .