گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هاوار و توڕەیی’’

دوایین رۆژەکانى ترەمپ لە کۆشکى سپى؛ کتێبێک نهێنییەکانى ئاشکراکرد

2021.09.16 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین رۆژەکانى ترەمپ لە کۆشکى سپى؛ کتێبێک نهێنییەکانى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

کتێبێکى نوێ پەردە لەسەر نهێنییەکانى کۆتا رۆژەکانى دۆناڵد ترەمپ لەکۆشکى سپى هەڵدەداتەوە کە لەلایەن دوو رۆژنامەنوسى دیارى ئەمریکییەوە ئامادەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی کتێبەکە، مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لەلایەن ترەمپەوە فشارى توندى لێکراوە بۆ هەڵگەڕانەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن، لەکاتێکدا گوێبیستى دەنگى لایەنگرانى ترەمپ بووە لەدەرەوەى کۆشکى سپى.

 

ترەمپ بە پێنسى وتووە "ئەگەر ئەو کەسانە بڵێن دەسەڵاتى هەڵگەڕانەوەى ئەنجامەکانت هەیە، ئایا دەتەوێت ئەوە بکەیت"، بەڵام پێنس ئەوەى رەتکردووەتەوە.

 

ترەمپ دواتر جارێکى تر لێی پرسیوە "بەڵام ئەگەر چەند باشە ئەگەر ئەو دەسەڵاتەت هەبێت؟"، بەڵام پێنس لەوەڵامدا وتویەتى "نەخێر، ئەو کارە مەحاڵە".

 

بەپێی کتێبەکە، ترەمپ کاتێک گوێبیستى ئەو وەڵامانە بووە، هاواریکردووە بەرووى پێنسدا و وتویەتى "تۆ تێناگەیت، دەتوانى ئەوە بکەیت، ئەگەر ئەوە نەکەیت لەئێستاوە هاوڕێم نیت".

 

رۆژێک دواتر ترەمپ پێنسى بانگکردووەتەوە و هەمان داواى خستووەتە بەردەمى و بەتوڕەییەوە پێی تووە "ئەگەر ئەوە نەکەیت ئەوا ماناى وایە من کەسێکى هەڵەم هەڵبژاردووە".

 

سەرەڕاى ئەو فشارانە، مایک پێنس سوربووە لەسەر هەڵوێستەکەى کە ناتوانێت دەستوەردان بکات لەو پرسەدا.

 

لەبارەى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، بەپێی کتێبەکە، کیس کیلۆغ راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى بە ترەمپى وتووە پێویستە تویتێک بکات بۆ یارمەتیدانى کۆنترۆڵکردنى بارودۆخەکە، ترەمپیش بە بەڵێ وەڵامیداوەتەوە، بەڵام هیچى نەکردووە و بەردەوام بووە لەسەیرکردنى تەلەفزیۆن.

 

ترەمپ هەروەها توڕەیی خۆى بەرووى وەزیرى پێشووى داددا رژاندووە وبەسەریدا هاواریکردووە کاتێک تەنها ئاماژەى بە "ئیدارەى بایدن" کردووە، هەروەها زۆر توڕە بووە لە کۆمارییەکان کە دژى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس بوون بەتایبەتى لە کیفن مکارسى رابەرى کۆمارییەکان لە کۆنگرێس و وتویەتى "ئەو پیاوە هەموو رۆژێک پەیوەندى پێوەدەکردم، دەیوت کە خۆشەویستترین هاوڕێمە، بەڵام خیانەتى لێکردم".