گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناکۆکى ناوخۆیی’’

ڤیدیۆ؛ سەرکردە دیارەکەى تاڵیبان لەبارەى ’’برینداربوونى’’ بێدەنگى شکاند

2021.09.16 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ سەرکردە دیارەکەى تاڵیبان لەبارەى ’’برینداربوونى’’ بێدەنگى شکاند

ناس کورد-

 

مەلا عەبدولغەنى برادەر سەرکردەى دیارى تاڵیبان و جێگرى سەرۆک وەزیرانى ئەفغانستان برینداربوونى رەتکردەوە بەهۆى ناکۆکى لەگەڵ رکەبەرێکى لەناو بزوتنەوەکەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

برادەر کە دەرنەکەوتنى بۆ ماوەى چەند رۆژێک دەنگۆکانى لەو باریەوە زیاتر کردبوو، لە گرتەیەکى ڤیدیۆیی نوێدا دەرکەوت کە تێیدا ئەو راپۆرتانەى رەتکردەوە کە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە.

 

وتیشى "نەخێر، ئەوە راست نییە، من باش و تەندروستم، لەدەرەوە کابوڵ بووم و نەمتوانى دەستم بە ئینتەرنێت بگات بۆ وەڵامدانەوەى هەوڵە فەیکەکان لەو بارەیەوە".

 

لەچەند رۆژى رابردوودا چەند راپۆرتێک باسیان لە ناکۆکى ناوخۆیی نێوان سەرکردەکانى تاڵیبان و برینداربوونى مەلا عەبدولغەنى برادەر کرد، لەسەر شێوازى بەرێوەبردنى ئەو وڵاتە و پێکهێنانى حکومەتى نوێ.