ناس كورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ئەو دۆسیانەى هەڵداوەتەوە کە 17 ساڵە ئاشکرانەکراون، جەختیشیکردەوە کە گەندەڵى و تیرۆر دوو ڕووى یەک دراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى گەڕانەوەى پارە بەهەدەردراوەکان لەبەغدا وتى "گەندەڵى و بەقاچاخبردنى داهات نەخۆشییەکى ترسناکە، پێویستە بەشێوەیەکى جدى و بەرپرسیارانە روبەڕووى ببینەوە، لەرێگەى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و بنەبڕکردنى دەروازەکانى بەهەدەردان".
وتیشى "دان بەوەدا دەنێین کە چەند دەیەیەکە دەوڵەتەکەمان توشى ئەم نەخۆشییە بووە، ملیارەها دۆلار دزراو و بەقاچاخبرایە دەرەوە لەسەردەمى دیکتاتۆرى پێشوو، بەداخەوە دواى ساڵى 2003 شەوە هەندێک پاشاگەردانى و ناسەقامگیریان قۆستەوە بۆ دزینى داهاتى گەل و بردنەوە دەرەوەى".
کازمى جەختیکردەوە، گەڕاندنەوەى پارەى بەقاچاخبراو کارى لەپێشینەى حکومەتەکەیەتى.