گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

كوشتنی ژنێك و سوتاندنى تەرمەکەى..سعودیە سزای كوشتنی بەسەر میسرییەکدا جێبەجێكرد

2021.09.16 - 08:05
App store icon Play store icon Play store icon
كوشتنی ژنێك و سوتاندنى تەرمەکەى..سعودیە سزای كوشتنی بەسەر میسرییەکدا جێبەجێكرد

ناس كورد_ 

 

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند سزای "كوشتن" یان وەك تۆڵە بەسەر نیشتەجێیەكی میسریدا جێبەجێ كردووە لە شاری مەدینە پاش ئەوەی ساغ بوویەوە ژنێكی كوشتوە و تەرمەكەشی سوتاندووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیاننامەیەكی وەزارەت كە "ناس كورد" بینیویەتی (16ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات هاوڵاتی عیسام محەمەد هیلال كە میسرییە ژنێكی نیشتەجێی وڵاتی سعودیەی بە ئەنقەست خنكاندووە و تەرمەكەی سوتاندووە بەمەبەستی شاردنەوەی، پاش دانپێدانان و تەوابوونی دادگاییكردنەكانی و یەكلاییبونەوەی تاوانەكەی و دەرچوونی مەرسومی شاهانە لە زیندانەكانی شاری مەدینە تۆڵەی كوشتنی بەسەردا جێبەجێ كراوە. 

 

لە عەرەبستانی سعودی كوشتن و لە سێدارەدان وەك سزا بەرامبەر ئەو كەسانە جێبەجێ دەكرێت كە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست ئەنجام دەدەن و ئەمەش مشتومڕ و ڕەخنەی زۆری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.