گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمى باوکى رامین پەناهى ’’رفێنرا’’

2021.09.15 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمى باوکى رامین پەناهى ’’رفێنرا’’

ناس کورد-

 

ئەمجەد حسێن پەناهى براى رامین پەناهى زیندانى سیاسی لەسێدارەدراوى کورد لە ئێران رایگەیاند، ئیتڵاعاتى ئێران تەرمى میرزا موحەمەدى باوکى رفاندووە، کە ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمجەد لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتى باس لەوەدەکات، ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵەکەیان دواى رفاندنى تەرمى باوکیان دەیەوێت هەر ئەمشەو ئەسپەردەى بکەن.

 

داواش لە خەڵکى شارى سنە دەکات ئەمشەو بەتەنها نەیانهێڵنەوە و نەهێڵن تەرمەکەى بە رفێنراوى بمێنێتەوە.

 

میرزا موحەمەد حوسەین پەناهی باوکى رامین حسێن پەناهى کە سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارەدرا، ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.