کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی نرخی نوێی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی بۆ هاووڵاتیانی عێراق بڵاوكرده‌وه و داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتێكدا له‌و نرخه زیاتریان لێ وه‌رگیرا باڵیۆزخانه‌كه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا ئاماژه به‌وه كراوه، كرێی هه‌ر ڤیزایه‌كی ئهلهكترۆنی 30 دۆلاره و له‌گه‌ڵ باجی سه‌ر ڤیزاكه ده‌گاته 35،40 دۆلاری ئه‌مریكی. . نووسینگه‌یه‌كی گه‌شتیاری له شاری سلێمانی به ناس كوردی ڕاگه‌یاند "ئه‌و نرخه‌ی كه بۆ پێدانی ڤیزای توركیا دانراوه زیاتره له نرخی پێشوو". . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ڤیزا به 30 دۆلار بووه و دواتر بووه به 40 دۆلار و پاشان به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ماوه‌یه‌ك راگیراوه و دواتر له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌یدا كراوه‌ته 45 دۆلار. . ناس كورد زانیوویه‌تی، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2019) ڤیزای توركیا به 50 دۆلار فرۆشراوه، ئه‌مه له كاتێكدا له مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م ڤیزای توركیا به 9 دۆلار فرۆشراوه. . نووسینگه گه‌شتیارییه‌كه روونیكرده‌وه، كاره‌كانی پێدانی ڤیزه‌ی توركیا خاو بۆته‌وه و جاران پێدانی ڤیزه یه‌ك بۆ دوو رۆژی ده‌خایاند به‌ڵام له ئیستادا نزیكه‌ی 4 رۆژ و زیاتری پێده‌چێت. . هۆكاری خاوبوونه‌وه‌ی پێدانی ڤیزای توركیاشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه هه‌موو ئۆفیسه‌كانی شاره‌كانی عێراق بوون به یه‌ك سیستم و ئه‌و سیستمه‌ش لۆدی زۆی له‌سه‌ره و دره‌نگ دره‌نگ ڤیزا ده‌رده‌كات. . گرانبوونی نرخی ڤیزای توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ نه‌مانی ڤیزای جۆی ڤی ئای پی ئه‌و وڵاته كه له ماوه‌ی 2 بۆ 6 كاتژمێردا به نرخی 90 دۆلار ڤیزا ده‌درایه هاووڵاتیان. . به‌وته‌ی كارمه‌ندێكی گه‌شتیاری یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كه داوای كرد ناوی نه‌هێنرێت، له‌ئیستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتكردنه بۆ ئه‌و وڵاته لۆد له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌یه و چاوه‌ڕوانده‌كریت له‌دوای ئه‌و وه‌زره نرخه‌كه‌ی دابه‌زێ و به نرخی پێشوو كه ته‌نها 9 دۆلار بوو، بفرۆشرێت. . جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌گشتی مانگی 9 و 10 و 11ی هه‌موو ساڵێك لۆد له‌سه‌ر داواكردنی ڤیزای توركیا نامێنێت و به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت. .