گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لاهور جەنگى: دواى هەڵبژاردن قسەى خۆم دەکەم

2021.09.15 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور جەنگى: دواى هەڵبژاردن قسەى خۆم دەکەم

ناس کورد-

لاهور جەنگى رایگەیاند دواى هەڵبژاردن قسەى خۆى دەکات و  ڕێگری دەکات لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە "نەیارەکانیان" بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نسوینگەکەى، لاهور جەنگى ئەمڕۆ ئاماژەى بەوەکردووە "من خۆم بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانم و هەرواش دەمێنمەوە، بێدەنگیی من بۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزم، قسەی خۆشم لە دوای هەڵبژاردنەکان دەکەم و ڕێگری دەکەم لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە نەیارەکانمان بکرێت".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە ژمارەیەکی زۆر ئەندام و کادر و لایەنگرانی یەکێتیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا ئاماژەمان بەو هەوڵ و هەنگاوانە کرد کە لە ڕابردوودا ناومانە بۆ ئەوەی یەکێتیی بگەڕێنینەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی سیاسیی خۆی، ڕامانگەیاند؛ هەوڵەکانمان لەو پێناوە بووە کە باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان ڕێک بکەینەوە و ڕێگە لە تاکڕەویی سیاسی و هەڵە کوشندەکان بگرین و چاکسازیی ڕاستەقینە ئەنجام بدەین.

 

جەختیشیمان کردەوە کە یەکێتیی بە شانازییەوە ئاڕاستەکەی ڕووە و بەغدا بووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دەستوورەوە هەموو مافەکانی میللەتەکەمان بە دەستبهێنین، لە دوای کۆنگرەش کارمان بۆ ئەوە کردووە کە هاوپەیمانییەکی فراوان لە نێو زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان درووست بکەین بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا زۆرترین کورسیی پارلەمان بە دەستبهێنین، بەڵام بەداخەوە ئەو کارەساتەی کە ڕوویدا یەکێتییەکان چاوەڕوانیان نەدەکرد بە تایبەت لەم کاتەدا کە نەیارانمان پێی دڵخۆشبوون بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیەی دامان نابوو بۆ هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبین تیایدا. لەبارەی دۆخی ناوخۆی حزبەکە و بێدەنگبوونمانەوە ئاماژەمان بۆ ئەوەکرد کە؛ من خۆم بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانم و هەرواش دەمێنمەوە، بێدەنگیی من بۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزم، قسەی خۆشم لە دوای هەڵبژاردنەکان دەکەم و ڕێگری دەکەم لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە نەیارەکانمان بکرێت. سوپاسی پشتیوانی و پەرۆشی ئەو دڵسۆزانەم کرد کە لە خەمی حزبەکەیاندان، بەڵێنم پێدان کە یەکێتیی لە لێکترازان دەپارێزم.