گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کوردێک کرایە وەزیرى پەروەردە..گۆڕانکاریی گەورە لە حکومەتى بەریتانیا

2021.09.15 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
کوردێک کرایە وەزیرى پەروەردە..گۆڕانکاریی گەورە لە حکومەتى بەریتانیا

ناس کورد-

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا گۆڕانکاریی لە کابینەى حکومەتەکەیدا کرد و نەدیم زەهاوى بەڕەچەڵەک کوردى بۆ پۆستى وەزیرى پەروەردە دەستنیشان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی "بی بی سی"، گۆڕانکارییەکە چەندین وەزیرى گرتووەتەوە، لەوانە وەزیرى دەرەوە کە دۆمینیک راب لابراوە و لیز تروس کراوەتە شوێنى، هەروەها نەدیم زەهاوى کراوەتە وەزیرى پەروەردە.

 

نەدیم زەهاوى ٥٤ ساڵ، پێشتر وەزیرى ڤاکسین بوو لە حکومەتەکەى بۆریس جۆنسۆن، پێش ئەوەى بکرێتە وەزیرى پەروەردە.

 

زەهاوى ساڵى ٢٠١٠ بووە ئەندامى پەرلەمانى بەریتانیا لەسەر پارتى پارێزگاران.