گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ئامانجێكیتری لە پشتە 

ئێران ئەفسەرێكی بۆ ئاستی سولەیمانی بەرزكردەوە

2021.09.15 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ئەفسەرێكی بۆ ئاستی سولەیمانی بەرزكردەوە

ناس كورد-

رێبەر و سەرۆك كۆماری ئێران دوو فەرمانی جیایان دەركرد بۆ بەرزكردنەوەی پلە و پێگەی ئەحمەد وەحیدی لە ڕیزەكانی سوپا و كابینەی نوێی حكومەت بەجۆرێك دەسەڵاتەكانی خەریكە نزیك دەبێتەوە لەوانەی ژەنەراڵ قاسك سولەیمانی و بووەتە سەرۆكی ئەنجومەنی ئاساسایشی ناوخۆی ئێران. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی شكارێكی ئینتەریجوناڵ كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی ئەیلولی 2021) پاش ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، ئەحمەد وەحیدی (شاه شراغی) كاندید كرد بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ و رەزامەندی پەرلەمانی بەدەستهێنا، عەلی خامنەیی رێبەری شۆرشی ئێرانیش ناوبراوی بەرزكردەوە بۆ پلەی جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران، جگە لەوەش ناوبراو بوو بە سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆ بە تەواوی دەسەڵاتەكانەوە وەك لە بڕیار و فەرمانە فەرمییەكانی ئەمدواییەی ڕێبەرایەتی و سەرۆكایەتی كۆماری ئێراندا بەدەق ئاماژەی بۆكراوە. 

 

سەنتەرەكە باس لەوە دەكات بەرزكردنەوەی وەحیدی بەم جۆرە كە فەرمانی گرتنی هەیە لە ئینتەرپول بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقاندنەوەی سەنتەرێكی جولەكە لە ئەرجەنتین (1994) چەند ئامانجێكی لە پشتە لەوانەش: پڕكردنەوە بۆشایی قاسم سلێمانی پاش ئەوەی جۆرێك لە كۆدەنگی هەیە كە ئیسماعیل قائانی جێگرەوەی نەیتوانیوە ئەو بۆشاییە پڕ بكاتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستكردنی بۆشایی و ئێرانییەكان بەهیوان وەحیدی ئەو رۆڵە بگێرێت بەتایبەت كە ناوبراو پێشووتر فەرماندەی فەیلەقی قودس بووە. 

 

هەر بەگوێرەی شیكارەكە جگە لە جێگرتنەوەی سولەیمانی، بەرزكردنەوەی وەحیدی بۆ ئامادەكاریكردنی بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل و ئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتنە لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەندی ئێران و ئەفغانستان و ئەگەری گەڕانەوەی گروپە توندڕەوەكان، ئەمە جگە لە روبەڕووبوونەوەی ئەگەری دیارنەمانی خامنەیی لە رێبەرایەتی ئێران بەهەر هۆیەك ببێت پاش ئەوەی تەمەنی هەڵكشاوە و ماوەیەكە باسی پەرەسەندنی نەخۆشییەكەی گەرمە.