ناس کورد-
بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکى پێشمەرگەدا لەسنورى ناحیەى دینارتێ دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڵاوکراوەیەکى دژە تیرۆرى کوردستان کە لەهەژمارى فەرمى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کەمێک بەر لە ئێستا لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن پەکەکەوە دانرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
تا ئێستا وەزارەتى پێشمەرگە و پەکەکە هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.