گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حكومەتی عێراق مەرجەكانی دامەزراندنی راگەیاند

2021.09.15 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی عێراق مەرجەكانی دامەزراندنی راگەیاند

ناس کورد-

 

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فۆرمێكی تایبەتی بڵاوكردەوە بۆ ئەوانەی مەرجی دامەزراندن دەیانگرێتەوە كە خاوەن پیشە تەندروستییەكانن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی فۆرمەكەی حكومەتی عێراق كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی ئابی 2021) دامەزراندن 7 هەزار و 50 پلەی وەزیفی دەگرێتەوە لە هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا و دیاریكردنی ئەو ژمارەیەش لەسەر  بنەمای كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت. 

 

لە فۆرمەكەدا خاڵەكان لەسەر چەند پێوەرێك دیاریكراون وەك ساڵی دەرچوون، نمرە، خول، كاری خۆبەخشی لەگەڵ گرنگیدان بە قوربانیانی تیرۆر و شەهیدان و رزگاربوانی ئێزیدی. 

 

ماوەی پێشكەشكردن 20 رۆژ و لە مڕۆوە تا 4ی تشرینی یەكەمی 2021 كراوە دەبێت.