گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نرخێکى زیاتر..حکومەتى هەرێم: بەنزینەکەى بەغدا نرخ کۆنتڕۆڵ ناکات

2021.09.15 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
نرخێکى زیاتر..حکومەتى هەرێم: بەنزینەکەى بەغدا نرخ کۆنتڕۆڵ ناکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەنزینەکەى بەغدا بەتەواوى نرخى ئەو سوتەمەنییە کۆنتڕۆڵناکات، چونکە زۆر کەمترە لە پێداویستى رۆژانەى هەرێم کە شەش ملیۆن لیترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "هەوڵەکانى حکومەت بەردەوامە بۆ جێگیرکردنى نرخى بەنزین، بەغدا بەڵێنیداوە رۆژانە ملیۆنێک لیتر بەنزین بنێرێت".

 

وتیشى "ئەو بەنزینەى بەغدا بە ٦٥٠ دینار دەفرۆشرێت بەهەرێم، ٢٠ دینار بۆ خاوەنى بەنزینخانەیە ٢٠ دیناریش بۆ گواستنەوەیە، ئەو نرخەش لەدەسەڵاتى ئێمەدا نییە".

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، "ملیۆنێک و هەشتا هەزار لیتر رۆژانە دێت و پێداویستى ئێمە بۆ بەنزین شەش ملیۆن لیترە، ئەوەش ناتوانێت کۆنترۆڵى نرخ بکات و بڵێین لە ٦٩٠ دا دەبێت".

 

"نرخى بەنزینەکەى بەغدا ٦٩٠ دینار دەبێت، بەڵام پێنج ملیۆنەکەى تر بە نرخى بازاڕ دەبێت، واتە بەنزینى ٧٥٠ یان ٨٠٠ دینارى ".

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، خشتەیەک دانراوە سەبارەت بە چۆنیەتى دابەشکردنى سوتەمەنى بەسەر وێستگەکاندا، هەوڵیش دەدەن بەنزینى زیاتر هاوردە بکرێت بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.