گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەنێکی زەبەلاح خۆی بە هەسارەیەکدا کێشا

2021.09.15 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
تەنێکی زەبەلاح خۆی بە هەسارەیەکدا کێشا

ناس کورد-

 

شارەزایەکى گەردوونناسی رایگەیاند، دووشەممەى رابردوو تەنێکی زۆر گەورە خۆی بە هەسارەی موشتەریدا کێشاوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە نوسیویەتى "هەسارەی موشتەری (جوپیتەر) بە درێژایی تەمەنی کۆمەڵەی خۆر وەکو تۆڕێکی سەلامەتی بۆ ژیان لەسەر هەسارەکەمان ڕەفتاری کردوە و گەلێک لەو تەنانەی ڕاوکردوە کە هاتوونەتە نێو کۆمەڵەی خۆرەکەمان، ئەمەش تا ڕادەیەک مەترسی پێکدادانەکانی ئەو تەنانەی لەگەڵ هەسارەی زەوی کەم کردۆتەوە بە درێژایی مێژوو و تەمەنی هەسارەکەمان، ئێستا دەزانین ئەمە کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر مانەوەی ژیان لەسەر هەسارەکەمان".

 

دەشڵێت "بەر لە دوو ڕۆژ واتە دووشەممە 13 ی ئەیلولی 2021 تەنێکی زۆر گەورە خۆی بە هەسارەی موشتەریدا کێشا، لەگەڵ ئەوەی بە وردی نەزانرا ئەو تەنە چی بوو و قەبارەکەی چەندە بوو بەڵام جار جارە لێرە لەسەر ڕووی زەویەوە بە تەلەسکۆپ ئەو بەرکەوتنانە دەبینین لەگەڵ هەسارەی جوپیتەر، دەزانین کە زۆربەی ئەو تەنانەی کە هەسارەی موشتەری ڕاویان دەکات بەهۆی زۆری هێزی کێشکردنیەوە کلکدارەکانن کە لەنێو پشتێنەی کەیپەر یان تەمی ئۆرتەوە دێن، پشتێنەی کەپیەر لە دوای خولگەی هەسارەی نیپتۆنەوە دەست پێدەکات و تا نزیکەی 1000 یەکەی گەردوونی بەردەوام دەبێت، یەکەیەکی گەردوونی بریتیە لە تێکڕای دوری نێوان خۆر و هەسارەی زەوی، پشتێنەی کەپیەر پڕیەتی لە تەنی بەستوو و هەسارۆکە، تەنە بەستووەکان کاتێک لە خۆر نزیک دەبنەوە دەبن بە کلکدار".

 

بەوتەى ئەو گەردونناسە "تەمی (ئۆرت) یش کە لە دەروازەی کۆمەڵەی خۆرەکەمانە تا دوری 100 هەزار یەکەی گەردوونی لە خۆر، ملیارەها تەنی بەستووی تێدایە، بەهەمان شێوە ئەو تەنانە جار جارە دێنە نێو کۆمەڵەی خۆرەکەمان، کاتێکیش دێنە نێو کۆمەڵەی خۆر دەبن بە کلکدار".