گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بایدن لە یەكەم تاقیكردنەوەی دەنگدەرانی ئەمەریكی دەرچوو

2021.09.15 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن لە یەكەم تاقیكردنەوەی دەنگدەرانی ئەمەریكی دەرچوو

ناس کورد-

لە یەكەم ئەزموونی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی حاكمی ویلایەتی كالیفۆڕنیا پاڵێوراوی دیموكراتەكان لە زۆربەی ناوچە قەرەباڵغەكان زۆرینەی دەنگەكانی بردەوە ئەمەش بە یەكەم ڕاپرسی دادەنرێت بۆ ئیدارەكەی بایدن لەپاش كشانەوەی پڕ لەكێشەی سوپای ئەمەریكا لە ئەفغانستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی ئەمەریكا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون (15ی ئەیلولی 2021) حاكمە دیموكراسییەكەی كالیفۆرنیا گیفن نیوسم لە لۆس ئەنجیلۆس و كالیفۆرنیا بە رێژەی 70% لە پێشە لە دەنگدانی پێشوەختەی دەنگدەران.

 

زانیارییەكان ئەوەش دەخەنەڕوو لە سانتا كلیرا و سان یدگۆ كە زۆرینەیان كۆمارین، دیموكراتەكان هەر لەپێشن و ئەمەش ئەنجامی گرنگن بۆ دیموكراتەكان.

 

ئەم پێشڕەوییەی دیموكراتەكان بەدوای ئەوەدا دێت ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە كە جەماوەری بایدن هاڕەی كردووە، هەندێك ناوەندیش باسی دابەزینی ئاستی جەماوەری بایدنیان دەكرد بۆ دەوروبەری 35% بەهۆی ئەو بشێوی و هەرایەی لەسەر شێوازی كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە ئەفغانستان دروستبوو لە ناوەڕاستی ئابی 2021.

me_ga.php?id=4549