گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشوهەوای هەرێم فێنکتر دەبێت

2021.09.15 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای هەرێم فێنکتر دەبێت

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێم یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسیویەتی، "سبەینێ پێنجشەممە، 16ی ئەیلولی 2021، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرە ھەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکە جێگیر بووە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە و لە ڕۆژانی داهاتوو زیاتر ھەست بە فێنکبوونی کەش و ھەوا دەکرێت."

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

سلێمانی 34 پلە

ھەولێر 35 پلە

دھۆک 34 پلە

ھەڵەبجە 35 پلە

کەرکوک 36 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 38 بۆ 39پلە دەبێت

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرینیش لەنێوان 34 بۆ 35 پلە ئەبێت

 

هەر بەپێی ڕوونکردنەوەکە، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسایی دەبێت 10 بۆ 15 کم/س لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە.