گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت ملیۆن كەس موچەخۆرن

داتا داراییەكانی عێراقی مانگی تەمموز شۆكهێنەرن

2021.09.15 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
داتا داراییەكانی عێراقی مانگی تەمموز شۆكهێنەرن

ناس كورد_

داتا داراییەكانی عێراق بۆ مانگی تەمموز ئەوە ئاشكرا دەكەن كە نەوت تاكە سەرچاوەی داهات بووە، ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ئایندەی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی دارایی عێراق كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی ئەیلولی 2021)، هێشتا فرۆشتنی نەوت تاكە سەرچاوەی سەرەكی داهات و بودجەی عێراقە بەرێژەی سەروو 90% و تەننها بە ڕێژەی 1% لە ساڵی ڕابردوو كەمتر بووە، ئەمەش پێچەوانەی دیدی كابینەی ئێستا و پلانی "وەرەقەی سپی" یە كە حكومەت بەنیازە بیكاتە بەرنامەی خۆی. 

 

داتا ئابوورییەكان ئەوەش دەردەخەن كۆی داهاتی نەوت لە تەمموزدا 43 ترلیۆن و 282 ملیار و 383 ملیۆن دینار بووە كە دەكاتە 92% لە كۆی داهاتەكانی عێراق، لە كاتێكدا داهاتی نا نەوتی 3 ترلیۆن و 982 ملیار و 211 ملیۆن دینار بووە كە 8% ی كۆی داهاتی گشتی عێراق دەكات و بەم پێیەش تەنها 16 ترلیۆن و 72 ملیار و 191 ملیۆن زیاتر بووە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو.  

 

بەگوێرەی راپۆرتەكەی دارایی داهاتی نانەوتی لە كۆمەلێك سەرچاوەوە هاتوون وەك باج و گومرگ و رسومات لەگەڵ پشكی قازانجی كەرتی گشتی.

 

داتا فەرمییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوە دەردەخەن ژمارەی ئەوانەی موچە لە دەوڵەتی عێراقی وەردەگرن نزیكەی 7 ملیۆن كەسن، ئەمانەش 65% ی بودجەی عێراق دەبەن، ئەمەش بارگرانییەكی گەورەیە لەسەر چاكسازی و هەوڵی گۆڕانكاری لە بنیاتی ئابووری و دەرچوون لە ئابووری بەرخۆر.