گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوک دژی گەڕانەوەى پێشمەرگە هۆشداری دەدەن

2021.09.15 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوک دژی گەڕانەوەى پێشمەرگە هۆشداری دەدەن

ناس کورد-

نوێنەرانی عەرەب و تورکمان لە کەرکوک هۆشداری دەدەن لە قۆستنەوەى هێرشەکانی چەکدارانی داعش "بۆ گۆڕینی هاوسەنگی ئەمنی و گەڕانەوەى هێزەکانی پێشمەرگە" بۆ ئەو پارێزگایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوێنەرانی هەردوو پێکهاتەکە لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا (15ی ئەیلولی 2021) کە دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێن، "لە کاتێکدا پارێزگای کەرکوک بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سەپاندنی یاسا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017دا سەقامگیریی ئەمنیی ڕوونی بەخۆیەوە بینیوە، هەندێک لایەنی هەوڵ دەدەن هێرشەکانی داعش بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری قەزای داقوق و ناحیەی ڕەشاد بقۆزنەوە بۆ گۆڕینی هاوسەنگی ئەمنی و ڕێگەخۆشکردنی بۆ گەڕانەوەى هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناو سنوری ئیداریی پارێزگاکە."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەم هەنگاوە مەترسیدارە پێچەوانەی دەستووری عێراق و بڕیاری پەرلەمانی عێراقە و لەلایەن پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمانەوە وەک بەشێک لە مامەڵە سیاسییەکان دەبینرێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ ڕۆژانی ڕفاندن و دەستگیرکردن و تیرۆرکردن، پێویستە سەرکردە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی دەستووری و نیشتمانی خۆیان بەرامبەر بە دۆخی داهاتووی پارێزگای کەرکوک لەئەستۆ بگرن".

 

پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی کەرکوک دەشڵێن، "پێویستە حکومەت لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکەدا چەتەکانی داعش بە هێنانی دەزگای دژە تیرۆری فیدڕاڵی و هێزەکانی سوپای عێراق لەناوببات نەک بە چەند هەنگاوێک کە کاریگەری لەسەر دۆخی دەستووری پارێزگای کەرکوک دەبێت".