گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەیسێکی ئاڵۆز

پیاوێك لەڕێگەی سناپەوە زانی هاوسەرەكەی لەگەڵ 13 پیاوی تردا بووە

2021.09.15 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێك لەڕێگەی سناپەوە زانی هاوسەرەكەی لەگەڵ 13 پیاوی تردا بووە

ناس کورد-

دادگایەكی كوەیتی فەرمانی كرد بە قەرەبووكردنەوەی پیاوێك بە بڕی 20 هەزار دیناری کوەیتی پاش ئەوەی لە ڕێگەی سناپچاتەوە بۆی دەركەوت هاوسەرەكەی لەگەڵ 13 پیاوی تر ناپاکی لێكردووە و نامەو پەیوەندی سێكسی هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا كوەیتییەكان كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی ئەیلولی 2021)، پیاوەكە داوای نیو میلۆن دیناری كوەیتی كردووە (1.6 ملیۆن دۆلار) لەپای ئەو زیانە مەعنەوییانەی لێی كەوتووە لە خیانەتە هاوسەرییەكە، بەڵام دادگا جگە لە 20 هەزار دینار (نزیكەی 7 هەزار دۆلار) سزای دوو ساڵ زیندانی و وەرگرتنەوەی مافی بەخێوكردنی منداڵەكانی سەپاند بەسەر ژنەكەدا و ئەمەش یەكێك لە بەناوبانگترین كەیسەكانی جیابوونەوە بوو لە دوو مانگی ڕابردوودا لەوڵاتی كوەیت.