گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەنگى تەقینەوە لەسەر سنورى عێراق و سوریا؛ حەشدى شەعبى بۆردومانکرا

2021.09.14 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگى تەقینەوە لەسەر سنورى عێراق و سوریا؛ حەشدى شەعبى بۆردومانکرا

ناس کورد-

 

دەنگى تەقینەوە لەسەر سنورى عێراق و سوریا بیسترا و سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی پاسەوانى سنور دەڵێت دوو ئۆتۆمبێلى حەشدى شەعبى کراوەتە ئامانج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بە "ناس" ى راگەیاند، دوو بۆردومانى ئاسمانى کراوەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلى حەشدى شەعبى لەناوچەى ئەلبوکەمال لەسەر سنورى سوریا و عیراق.

 

هاوکات کەناڵى جەزیرە بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکی گروپە چەکدارە جێگیرەکانیان لەنزیک سنورى عێراق و سوریا بۆردومانکردووە، بەڵام وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رەتیکردەوە هیچ بۆردومانێکیان ئەنجام دابێت لەسەر سنورى عێراق و سوریا.

 

me_ga.php?id=25853