گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دیارترین تایبەتمەندییەکانى..پەردە لەسەر ئایفۆن 13 لادرا

2021.09.14 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
دیارترین تایبەتمەندییەکانى..پەردە لەسەر ئایفۆن 13 لادرا

ناس کورد-

دواى چاوەڕوانییەکى زۆر کۆمپانیاى ئەپڵ مۆبایلى ئایفۆن 13ى راگەیاند بەچەندین تایمەتمەندى نوێوە، لە چوارچێوەى مەراسیمى تایبەت بە نمایشکردنى بەرهەمى ساڵانەى لە کالیفۆرنیا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەمە نوێیەکەى ئەپڵ، بیرگەى یەک تێرابایتى بۆ زیادکراوە، شاشەکەى پشتگیریی نوێببوونەوەى 120Hz دەکات، ئەوەش جیاوازە لە مۆبایلەکانى پێشوو، هەروەها پاتریەکى گەورەترى هەیە کە تواناى کارکردنى کاتژمێر و نیوێک زیاترى هەیە.

 

ئایفۆنە نوێیەکە هەروەها پڕۆسێسەری A15 ی لەسەر جێگیرکراوە، لەگەڵ هەستەوەرەی گۆشە فراوانی تێلەفۆتۆ و زیادکردنى دۆخى ProRes .

 

 ئایفۆن 13 کە بە پێنج رەنگ بەردەستە بەوتەى ئەپڵ زۆربەى کێشەکانى مۆبایلەکانى پێشووى تێدا چارەسەرکراوە، بەرگرى بەرانبەر ئاو هەیە.