گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بۆچونێکى دژ لەزانایانەوە دەربارەى ژەمى سێیەمى ڤاکسین

2021.09.14 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچونێکى دژ لەزانایانەوە دەربارەى ژەمى سێیەمى ڤاکسین

ناس کورد-

 

گروپێکی شارەزای ڤاکسینی نێونەتەوەیی دژی ئەوەن دەرزی سێهەمی دژ بە کۆڤید-19 لە خەڵکی ئاسایی بدرێت و ئەمەش بۆچوونێکە دژ بەو هەوڵانەی لە ئەمەریکا و وڵاتانی تر دەدرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دووبارە زیادبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کە ڕۆژی دووشەممە لە گۆڤاری تەندروستی The Lancet بڵاو کراوەتەوە، ئەو شارەزایانە دەڵێن لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە دەریدەخەن کە ڤاکسینەکانی کە ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێن بەردەوامن لە دابینکردنی پاراستنێکی بەهێز لە دژی ڤایرۆسەکە سەرەڕای بوونی جۆری دێڵتای ڤایرۆسەکە. ئەو ڤاکسینانە زۆر کاریگەربوون کە کەمکردنەوەی گرتنی ڤایرۆسەکە بو توندی و مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، ئەوەش بەپێی دەنگى ئەمریکا.

 

مشتومڕکردن لەسەر لێدانی دەرزی سێهەمی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19 لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە لێکۆڵینەوەکانی کە لە ئیسرائیل ئەنجام دراون دەریان خستووە کاریگەرییەکانی دوو بەشی ڤاکسینی فایزەر بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە لە نێو خەڵکی بەساڵاچوودا کە لە سەرەتای ئەم ساڵ دژ بە ڤایرۆسەکە کوترابوون. ئەو زانیاریانە وای کرد کە ئیسرائیل دەستبکات بە دابەشکردنی بەشێکی تری ڤاکسین بۆ کەسانی تەمەن 50 ساڵ و سەروتر.

 

نوسەرانی بابەتەکە پێشنیازی ئەوە دەکەن ڤاکسینەکان هەمواربکرێنەوە بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ڤایرۆسەکە لە بری ئەوەی دەرزی زیاتر لە خەڵکی بدرێت.

 

نووسەرەکان بریتین لە دوو زانای پێشەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئانا ماریا هینۆ ڕیسترپۆ و سۆمییا سوامیناتان و دکتۆر ماریان گرۆبەر و دکتۆر فلیپ کراوس، دوو بەرپرسی سەرەکی لە بەشی پێداچوونەوەی ڤاکسینی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا کە هەردووکیان بەرلە کۆتایی ئەمساڵ پۆستەکانیان کۆتاییپێدێت.

 

بەم دواییانە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند گرۆبەر و کراوس دڵگرانن لە ڕاگەیاندنی ئەم دواییانەی بەڕێوەبەرایەتی بایدن لەسەر دەرزی سێهەم بۆ هەندێک لە ئەمەریکاییەکان لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، بەر لەوەی لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانەوە پێداچوونەوەی تەواوی بۆبکرێت.

 

لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا نزیکە لەوەی بڕیار لەسەر ڤاکسینی کۆڤید-19 بۆ منداڵانی کەمتر لە 12 ساڵان پەسەند بکات.