ناس کورد-
دادگاى سلێمانى داخستنى دۆسیەى میران محەمەد ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رەتکردەوە و رایگەیاند، دۆسیەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاكی بۆتەواو كردنی رێكارە یاساییەكان
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتەكان رەت نەكراونەتەوە و دۆسییەكە بە ھیچ شێوەیەك دانەخراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاكی بۆتەواو كردنی رێكارە یاساییەكان.
دەقى رونکردنەوەکە:
روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی ..
لە چەند كەناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محەممەدی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك بخەینەڕوو:
١) تۆمەتەكان رەت نەكراونەتەوە و دۆسییەكە بە ھیچ شێوەیەك دانەخراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاكی بۆتەواو كردنی رێكارە یاساییەكان.
٢- دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات.
٣) یاسا لەسەرووی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی