گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەڵسەنگاندنى نوێى هەواڵگرى ئەمریکا؛ عێراق مەترسیدارتر لە ئەفغانستان

2021.09.14 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵسەنگاندنى نوێى هەواڵگرى ئەمریکا؛ عێراق مەترسیدارتر لە ئەفغانستان

ناس کورد-

 

هەواڵگرى ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هەڕەشە مەترسیدارانەى کە وڵاتەکەى رووبەڕووى دەبێتەوە لەئەفغانستانەوە نییە، بەڵکو لەوڵاتانى دیکەوەیە وەکو عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەفریل هاینز بەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى نیشتیمانى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى ئاسایشدا رایگەیاند "هەڕەشەى گەورە بۆ سەر ئەمریکا تیرۆرى نێودەوڵەتییە لە عێراق و یەمەن و سۆماڵ و سوریاوە نەک ئەفغانستان".

 

وتیشى "کۆکردنەوەى زانیارییە هەواڵگرییەکان لەناوخۆى ئەفغانستان پاشەکشەیکردووە لەدواى کشانەوەى هێزەکانمان".

 

ئەفریل هاینز باسى لەوەشکرد، هەرچەندە بەرپرسانى هەواڵگرى ئەمریکا چاودێرى چڕى دەرکەوتنەوەى گروپە تیرۆریستییەکان دەکەن لە ئەفغانستان، بەڵام ئەوە سەرچاوەى نیگەرانى نییە پەیوەست بە داڵدەدانى ئەو تیرۆریستانە کە بتوانن هێرش لەناوخۆى ئەمریکا ئەنجام بدەن.

 

کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق

دەوروبەری 2500 سەربازی ئەمەریكا سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ جێهێشتنی عێراق پاش سێ هەفتەی تر، بڕیاریشە بەدوای ئەوەدا قۆناغێكی نوێی هاوكاری دەستپێبكات.  

  

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بەدر زیاد لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (12ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات رێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمەریكا زۆر ڕوونە و بەگوێرەی ئەوەش تا 31ی كۆتا مانگی ئەم ساڵ هیچ هێزێكی شەڕكەری ئەمەریكی لە وڵاتدا نامێنێت و ئەمەش بۆشایی دروست ناكات چونكە شتێكی بەرنامەرێژكراوە و راوێژكارەكان دەمێنن لە بنكەكان.  

  

زیادی ئەوەشی ئاشكراكرد پەیمانی ناتۆ شاندێكیان ناردووەتە عێراق بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو بۆشاییەی دروست دەبێت بەتایبەت لە بواری مەشقكردن وو ڕاهێنان لەسەر فڕۆكە و تەكنەلۆژیا سەربازییەكان.   

  

زیادی وتیشی لە ئیستادا تەنها 2500 سەربازی ئەمەریكی شەڕكەر لە عێراقدان ئەویش لەناو بنكەكانی خۆیان و نایەنە دەرەوە.