گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

500 هەزار دینار..پێشنیازى نوێ بۆ سزاى نەبەستنى پێوەرى ئاو راگەیەنرا

2021.09.14 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
500 هەزار دینار..پێشنیازى نوێ بۆ سزاى نەبەستنى پێوەرى ئاو راگەیەنرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان داواى لێکۆڵینەوە دەکات لەکێشەکانى پێوەرى ئاو، جەختیشدەکاتەوە سزاى 500 هەزار دینارى لەبەرانبەر نەبەستنى پێوەرەکە "نایاساییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە داوا دەکات دواى چارەسەرکردنى کێشەکانى پێوەرى ئاو و کۆمپانیاى جێبەجێکار، ماوەى شەش مانگ مۆڵەت دابنرێت بۆ دانانى پێوەرەکە، دواتر سزاکە جێگیربکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بۆ : سەرۆکایەتی حکومەت

ئەم نامە پەیامی سەدان ھەزار ھاوڵاتی کوردستانە..

جگە لەم پەیامە بە ڕێکاری پەرلەمانی کارمان لەسەر ئەم دۆسیە کردوە..

سەدان ھەزار خێزانی ھەژار سزای (٥٠٠ ھەزار دینار) بۆ سەرەوەیان بۆ ھاتوەتەوە بەھۆی نەبەستنی پێوەری ئاو..

ڕەنگە بڵێن: ئەم سزا ئاساییەو بۆ خەڵک پێوەر نابەستێت..

بەڵام لە پشت ئەمەوە چەند ھۆکارو گرفتێک ھەن لەبری سزادانی خەڵک پێویستیان بە چارەسەرە.

جگە لەوەی ئەم سزا نایاسایەو پشتی بە ھیچ یاسایەک نەبەستوە..

چەندین گرفتی گەورەش ھەیە..

 

یەک: نابێ ئەگەر کۆمپانیاکە ئیلتزامی نەکردبێت بە گرێبەستەکەو و پێوەری زۆر خراپی ھێنابێت و ھەواش بخوێنێتەوەو بە گەرماو سەرما تێکبچێت، ھەر خەڵک ناچاربکرێت پێوەرێکی خراپ دابنێ..

 

دەکرێت ١٥ کۆمپانیا لە ژێر چاودێریدا نەبن و پێوەری ئاو بھێنن و بیفرۆشن!

 

ئەمە جگە لە تێکچونی زۆری میکانیکی لە فەڕاڕەو عەدادو قەباغەکەیدا، ھەڵمگرتنی شوشەی سەرقەباخ و خوێندنەوەی ژمێرەی پێوەرەکە..

خوێندنەوەی ناڕاست و ھاتنەوەی پارەی زۆر گرفتێکی گەورەیە، کاتێک ھاوڵاتی دەبینێ کەسێک ملیۆنێک دیناری بۆ ھاتوەتەوە بەھۆی خراپی پێوەرەوە، ئیدی دەترسێت لە بەستنی پێوەر!

 

پێشنیار: لیژنەیەکی پسپۆڕ دابندرێت و لەسەرجەم شارەکان پشکنین بکات، ئەگەر پێوەرەکە ئەو گرفتانەی تێدابوو دەبێت کۆمپانیا سزا بدرێت نەک ھاوڵاتی..

 

پاش چارەسەرکردنی گرفتی پێوەرو ھەبوونی دڵنیایی شەش مانگ دابندرێ بۆ ھاوڵاتیان بۆ بەستنی پێوەر! دوای ئەو ماوە سزا جێگیر بکرێت..

 

دوو: بڕیارو یاسا دەبێت دادپەروەرانە بەسەر ھەمواندا جێگیر بکرێت، من لە بەڕێزتان دەپرسم ئەمە ڕەوایە..

 

لە گەڕەکێکی میللی ھەولێر یان چەمچەماڵ بە ١٥ ڕۆژ جارێک ئاو ھاتوتەوەتەوە پارەی کارەبا دەدەن و دەبێ پێوەر ببەستن و نەشی بەستن ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێت،  پرۆژەی نیشتەجێبونی وەبەرھێنانیش ئاوی بەردەوامی ھەیەو پارەی ئاویش ناداتە حکومەت و پێوری نیەو سزاش نادرێت! ئەمە ڕەوایە!

 

دەبێت پێوەرێکی ئاوی گونجاو بۆ ھەموویان بێت..

ھیواموایە ئەم گرفتە بۆ سەدان ھەزار ھاوڵاتی کەمدەرامەت چارەسەر بکەن بەڕێگای گونجاو..

عەلی حەمە ساڵح