ناس کورد-
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، مووچه‌ی خانەنشینى ئەو پلە تایبەتانە وه‌ك خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر به‌شداری شۆڕ‌شیان كردوه، بەڵام بڕیارەکە ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه پێشمه‌رگایه‌تیان نه‌كردووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عوسمان سێده‌ری پەرلەمانتارى یەکێتى و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند " له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌فدێكی یاوه‌ری كه ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌چوو، بۆمان ده‌كه‌وت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی له‌باره‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان پێكهێناوه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانی پێشتر پێشمه‌رگایه‌تیان كردووه و به‌شداربوونه له شۆڕشی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان".
وتیشی "ئه‌وانه‌ی به پله‌ی وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یان هه‌ر پله‌یه‌كی تر خانه‌نشین كرابن و ئێستا له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی مووچه‌كانیان راگیراوه، ئه‌وا له رێگای ئه‌و لیژنه‌یه‌وه مووچه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێیان كه‌مناكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه ده‌بێ بیسه‌لمێنن كه پێشتر پێشمهگهرگایهتیان كردووه".
سێدەرى روونیشیكرده‌وه "له‌ئه‌نجامی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خانه‌شینی پله باڵا مووچه وه‌رده‌گرن و پێشتر پێشمه‌رگه بوون، له‌مه‌ودا له ژێر ناونیشانێكی تر هه‌مان مووچه‌یان پێده‌درێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێیان نابڕێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه مووچه‌ی پله باڵا وه‌رده‌گرن، كه‌چی رۆژێك له‌رۆژان ئه‌و پله‌یان وه‌رنه‌گرتووه له هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه‌ش نه‌بوونه".