ناس کورد-
دوو توێژەری زانكۆی ئۆكلاند لیندسای 16 مانگایان فێری بەكارهێنانی سەرئاوی تایبەت كرد لە كێڵگەی سەنتەرێكی توێژینەوە لە دۆمستدروفی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی DW ئەڵمانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی ئابی 2021)، هەردوو توێژەرەكە باس لەوە دەكەن زۆربەی ڕەشەوڵاخ و مانگاكان دەكرێت لەسەر بەكارهێنانی سەرئاوی تایبەت ڕابهێنرێن ئەمەش كەڵكی ژینگەیی زۆری هەیە.
لە میزی مانگادا رێژەی نایترۆجین بەرزە و لەكاتی ڕاهێنانی لەسەر میزكردن لە سەرئاو دەكرێت رێگری بكرێت لەوەی ژینگە و ئاو پیس بكات یان بگۆرێت بۆ دووەم ئۆكسیدی نیترۆز.
توێژەرەكان لە ڕاهێنانی مانگاكاندا رێگای نوێیان بەكارهێناوە و بە پێدانی خواردن پاداشتی ئەو مانگایانەیان داوەتەوە كاتێك لەسەرئاو میزیان كردووە. پاش دوو هەفتە لە ڕاهێنانیش سێ بەشی مانگاكان بەشی هەرەزۆری میزكردنیان لە سەرئاودا كردووە.