گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکێکى کارەساتبار

کۆرۆنا منداڵێکى بەبێ دایک و باوک و ناونانى هێنایە دنیاوە 

2021.09.14 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا منداڵێکى بەبێ دایک و باوک و ناونانى هێنایە دنیاوە 

ناس کورد-

کارەساتى کۆرۆنا لەئەمەریکا منداڵێکى بەبێ دایک و باوک و ناونانى هێنایە دنیاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چیرۆکەکە لە مانگى ئابدا دەستیپێکرد، کاتێک دیفى ماسیاس پەرستار لە کالیفۆرنیا توشى کۆرۆنا بوو لەکاتێکدا لەمانگى حەوتەمى دوو گیانیدا بوو، پێش ئەوەى ڤایرۆسەکە بۆ دانیال ماسیاسی مێردى بگوازێتەوە، ئەوەش بەپێی "سی ئێن ئێن".

 

پزیشکەکان یارمەتى پەرستارە تەمەن 37 ساڵەکەیاندا لەکاتێکى زوتردا منداڵى ببێت لەرێگەى نەشتەرگەرییەوە، بەڵام لەکاتى منداڵبوونەکەدا گیانى لەدەستدا و منداڵەکەى نەبینى.

 

بەڵام دانیا ماسیاسى مێردى کە لەهەمان نەخۆشخانە چارەسەرى وەردەگرت ئاگادارکرایەوە لە لەدایکبوونى منداڵەکەى پێش ئەوەى گیان لەدەستبدات بەهۆى کاریگەرییەکانى کۆرۆناوە دواى دوو هەفتە لە مردنى هاوسەرەکەى، بەوەش منداڵەکەیان بەبێ دایک و باوک و ناونانى جێهێشت.

 

بەپێی "سی ئێن ئێن" ئەو دوو هاوسەرە کە لەماوەى دوو هەفتەدا گیانیان لەدەستدا ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو. زۆر خۆیان دەپاراست بۆ ئەوەى توشى کۆرۆنا نەبن لەرێگەى بەکارهێنانى پاککەرەوە و بازاڕکردنى ئەلیکترۆنییەوە، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو لەوەى توشى ڤایرۆسەکە بن و گیان لەدەستبدەن.