گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەو فڕۆکانەى هێرشیانکردە سەر ئارامکۆ لە سعودیە لە عێراقەوە فڕیون

2019.06.29 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەو فڕۆکانەى هێرشیانکردە سەر ئارامکۆ لە سعودیە لە عێراقەوە فڕیون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریکی دڵنیابوونەتەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى بۆردومانی کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆیان کرد لە سعودیە لە عێراقەوە فڕیون نەک لە یەمەنەوە، بەڵام تائێستا حکومەتى عێراقی هیچ بەڵگەیەکی بۆ دڵنیاکردنەوەى ئەو قسەیە دەستنەکەوتووە. . ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەشڵێت، "ڕۆژی هەینی، 28ی حوزەیرانی 2019، بەپرسانی ئەمریکی دڵنیابوونەتەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە باشوری عێراقەوە فڕیون و ئەگەری زۆری هەیە میلشیا هاوپەیمانەکانی ئێران ئەو کارەیان کردبێت." ڕۆژنامەکە لە زاری چەند کەسێکى نزیک لە ڕووداوەکان دەڵێت، "ئەمریکا بە فەرمی زانیارییەکانی گەیاندووەتە بەرپرسانى عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەمان مەبەست پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە." . ڕاشیگەیاند، پۆمپیۆ داوای لە عادل عەبدولمەهدی کردووە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر لەدژى بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردن. ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرپرسانى عێراق گومانیان هەیە لە هەڵسەنگاندنەکەى ئەمریکا و داوایان لە ئیدارەى ترەمپ کردووە بەڵگەى زیاتر بخەنەڕوو. . ناوەڕاستی مانگی ئایار و دوای دوو ڕۆژ لە ڕووداوی تەقینەوەى چوار کەشتی نەوتی لە بەندەری فوجەیرە لە ئیمارات، چەند فڕۆکەیەکى بیفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر کێڵگەیەکى نەوتی لەناو خاکی سعودیە و زیانێکى زۆریان پێگەیاند.