ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک شۆفێران لە دانانی کامێرایەکی جێگیر لە نزین گوندی سارکێ ئاگاداردەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری شۆفێران دەکەن کامێرایەکی جێگیر لە نزیک گوندی سارکێ دانراوە و دەکەوێتەکار."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ لەو ڕێگایە بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک 80 کیلۆمەتر و بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەش 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەپێچەوانەوە لەو خێراییە زیاتر بە سەرپێچی تۆماردەکرێت."