ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دوو ڕووداوی جیادا لە بەغدا بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کەسێک تەقە لە براکەی دەکات، لە کاتێکدا باوکێکیش تەقە لە کوڕەکەی دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئەمنی (سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021) بە "ناس"ی ڕاگەیاند، "لە ڕووداوێکدا بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان تەقەی لە براکەی خۆی کرد."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئەنجامدا براکەی کە پۆلیسی فیدڕاڵییەوە بریندرا بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە."
هاوکات بە وتەی سەرچاوەکە، لە ڕووداوێکی دیکەدا لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا، "هەر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە باوکێک تەقەی لە کوڕێکی خۆی کردووە کە ئەندازیارە."
باسی لەوەشکرد، "کوڕەکە گولـلەیەک بەر ڕانی کەوتووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە."