گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فێڵێکی نوێ بۆ هاککردنی فەیسبوک لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

2021.09.14 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
فێڵێکی نوێ بۆ هاککردنی فەیسبوک لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

ڕۆژنامەنوسێک فێڵێکی نوێ بۆ هاککردنی فەیسبوک لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پەیوەندییان پێوەکردووە وتوویانە، بووی بە خاوەنی خەڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد زاویتی، ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، "كه‌سێك ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندی پێ كردم، به‌مه‌سنجه‌ری براده‌رێكی فێسبووك (دیاره‌ فێسبووكه‌كه‌ش هاكراوه‌) ووتی، ئێمه‌ له‌ كومپانیای (ئێل جی) ته‌له‌فوونت بۆ ده‌كه‌ین، دیاریێكی گه‌وه‌ره‌ت بۆ ده‌رچووه‌، ته‌ماشه‌ی ژماره‌ی ته‌له‌فوونی خۆت بكه‌ كودێك هاتووه‌، زه‌حمه‌ت نه‌بێت كوده‌كه‌ پێمان بده‌ تا ئیجرائاته‌كان ته‌واو بكه‌ین زۆر به‌ په‌له‌ین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  منیش ته‌ماشه‌ی موبایله‌كه‌م كرد، ده‌رچوو كودێك له‌ فێسبووك بۆ موبایله‌كه‌م هاتووه‌، به‌توندی وەڵامم دانەوە و وتم، دەتەوێت فەیسبوکەکەم بدزیت، چۆن کۆتد پێبدەم." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دوای چه‌ند په‌یوه‌ندی كردن وه‌لامم نه‌دایەوە، ئه‌گه‌ر كوده‌كه‌م پێبدایە ده‌یتوانی فێسبوكه‌كه‌م بدزێت و پاسوێرده‌كه‌ بگورێت، یان كه‌سانێكی تری پێ هاك بكات یانیش داوای پاره‌ بكات بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی."