ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری گەنجی ڕاگەیاند کە بە زەبری چەک ڕێگرییان لە سێ هاوڵاتی کردووە بە مەبەستی لێسەندنی پارە و مۆبایل.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی ئەیلولی 2021) ڕاگەیاند، پاش ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ڕێگریی له هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن و له‌ژێر زه‌بری چه‌كدا بڕێك پاره‌ی لێ ده‌سه‌نن و دواتر به‌چه‌ك برینداری ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان ته‌قه له‌مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس دهكهنو پۆلیسێك بریندار دهكهنو هه‌ڵدێن.
دەشڵێت، "دوای ئه‌و ڕووداوه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی پۆلیسی ناو شار ڕۆژئاوای ڕاسپارد كه ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تباره‌كان بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌و به‌داواداچونی وردی ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردو تۆمه‌تبار (م، خ، ف - س، ك، ع) ده‌ستگیر بكرێن، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه."
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کردووە کە "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا نا، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا نا كه پێشتریش ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌كی دیكه كردوه‌و به‌زه‌بری چه‌ك بڕێك پاره‌و موبایله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه. هاوكات ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌كی تر كردوه‌و ته‌قه‌یان لێكردوه‌و به‌چه‌قۆ برینداریان كردووه."
له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (405) و (230) و (456) و (31) له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.