گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڕێكخراوێك كردووە

شێروان شێروانی: 81 زیندانیكراوی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە

2021.09.14 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
شێروان شێروانی: 81 زیندانیكراوی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە

ناس كورد_

رێكخراوی CPT بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ شێروان شێروانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوەكەیان ئەنجامدا و گوتی بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان ٨١ زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت ھەندێکیان ئاویش ناخۆنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی رێكخراوەكە (14ی ئەیلولی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی، شێروان شێروانی داوا دەکات کە خەڵک لەدەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە چالاکی بنوێنن.

 

هەروەها دەڵێت، "شێروان نیگەرانی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی بوو کە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە". 

 

ھەفتەی ڕابردوو، ھەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا و شڤان سەعید گواسترانەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران.

 

me_ga.php?id=4543