ناس كورد_
عەدنان دەرجال، یاریزانی دێرینی عێراق و وەزیری وەرزش و لاوان بە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرا و عەلی جەبار بەجێگری یەكەم و یونس مەحمود بە جێگری دووەم پەسەند كران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا عەدنان دەرجال بە 48 دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێدرا، لەکاتێکدا شەرار حەیدەری ڕکابەری 16 دەنگی بەدەستهێنا.
هاوکات، هەریەکە لە عەلی جەبار بە جێگری یەکەم و یونس مەحمودی ئەستێرەی ناوداری پێشووی هەڵبژاردەی عێراقیش بە جێگری دووەم هەڵبژێردران.