گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە بۆ هەموو خێزانێك دەبڕینەوە

حەشدی شەعبی: گەیشتینە 200 هەزار چەكدار و ئەمەریكاش دەردەكەین

2021.09.14 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدی شەعبی: گەیشتینە 200 هەزار چەكدار و ئەمەریكاش دەردەكەین

ناس کورد- 

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكرد پاش زیادكردنی 30 هەزار میلاك بۆ ریزەكانیان ژمارەیان نزیك بووەتەوە لە 200 هەزار كەس و گفتی ئەوەشی دا هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەربكەن و موچە بۆ خێزانەكانی عێراق ببڕنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانێتی فەتح لە دیداری "الأیام" كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی ئەیلولی 2021) جەختی كردەوە ئەوان پێ لەسەر رێككەوتنی عێراق _ چین دادەگرن و هەڕەشەی ئەوەشی كرد "ئەمەریكا دەكەینە دەرەوە لە عێراق". 

 

ئەلئەسەدی وتیشی "لەئێستادا ژمارەی میلاكی حەشد 199 هەزار و 200 چەكدارە پاش زیادكردنی بودجە بۆ گێڕانەوەی 30 هەزار كەس". هەروەها جەختی كردەوە كاردانەوەی نێودەوڵەتی بەرانبەر حەشد "گرنگ نییە، ئێمە دەسكەوتمان دەركردنی سوپای ئەمەریكایە تا كۆتایی ئەم ساڵ". 

 

لەبارەی بەرنامەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی فەتحەوە كە نوێنەری هێزەكانی حەشدە، ئەسەدی وتی نزیكەی 400 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنین و پلانمان هەیە موچەی مانگانە بۆ هەموو خێزانێكی عێراقی ببڕینەوە.