گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی موچەوە پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەت کرد

2021.09.14 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی سلێمانی لەبارەی موچەوە پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەت کرد

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە پەیامی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا ڕایگەیاند، هیوادارە حکومەت بەردەوام بێت لەسەر دابەشکردنی مووچەی تەواو و هاوکات لە پەیامەکەیدا داواش لە هاووڵاتیان دەکات دەنگ بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە خوێندکاران و مامۆستایان کرد. 

 

هاوکات داواشی کرد، هەمووان بە خۆپارێزییەوە دەوام بکەن بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە پرۆسەکە بدەن و گیانی هەمووانیش سەلامەت. 

 

باسی لەوەشکرد، "چەند مانگێکە حکومەت بەبێ لێبڕین و بە تەواوی مووچە دابەش دەکات، هیوادارین ئەمە بەردەوام بێت و هەوڵیش بدرێت زیاتر خزمەت فەرمانبەران و مامۆستایان بکات." 

 

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتیان کرد، "لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردندنا بکەن، چونکە پرسێکی چارەنوسسازە."