گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە هی چ ساڵێکە

’’وێنەی ساتی هێرشەکەی سەر هەولێر’’ ڕاستیی ئەم وێنەیە بزانە

2021.09.14 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’وێنەی ساتی هێرشەکەی سەر هەولێر’’ ڕاستیی ئەم وێنەیە بزانە

ناس کورد- 

لەدوای هێرشەکەی چەند شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر وێنەیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە ساتی هێرشەکەیە، بەڵام ئاژانسی فرانس پرێس هەڵەکە ڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، وێنەکە فەڵەستینە و لەساڵی 2019 گیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 11ی ئەیلولی 2021، لەڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبوو. 



لەدوای هێرشەکەش وێنەیەک لە بەشیک لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە ساتی هێرشەکەیە کە تیایدا ئاگرێکی گەورە دەردەکەوێت. 

 

الصورة لا علاقة لها بهجوم مطار أربيل الأخير

 

لەوبارەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس ڕوونیکردووەتەوە، ئەو وێنەیە هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی هەولێرەوە نییە، بەڵکو شاری خان یونسی فەڵەستینە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019 کاتێک لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.