کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد شانشینی بەحرەین و سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، دیوانی شانشینی بەحرەین بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی 28ی حوزەیرانی 2019، حه‌مدان عیسا ئال خه‌لیفه‌ى شانشینى به‌حره‌ین پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامداوە. . لە پەیوەندییەکەدا، حه‌مدان عیسا ئال خه‌لیفه سوپاسى هه‌ڵویستى حكومه‌تى عێراقى كردووه، بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێووشوێن له‌دژى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌غدا. . هەروەها شانشینى به‌حره‌ین خوازیاری بەردەوامی په‌یوه‌ندی باشى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق بووە و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ر لایه‌نێك ئه‌و په‌یوه‌ندییه تێكبدات. . لاى خۆیه‌وه بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، جه‌ختى كردووەته‌وه، ڕێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێك ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان وڵاته‌كه‌ى و به‌حره‌ین تێكبدات. . شه‌وى 27ی حوزەیرانی 2019، ژماره‌یه‌ك خوپیشاندەر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر، بیناى باڵیۆزخانه‌ى به‌حره‌ین له‌شارى به‌غدا و ئاڵاى ئه‌و وڵاته‌یان داگرت، دوابه‌دواى ڕوداوهكهش حكومه‌تى عێراق ڕێوشوینى له‌دژى خۆپیشانده‌ران گرته‌به‌ر و ژمارەیەکی ده‌ستگیركردن.