گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

2021.09.14 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ناس کورد- 

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخەکەی 74 دۆلاری تێپەڕاند بانکێکیش پێشیبینی دەکات لە شەش مانگی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلار. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 74 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 71دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

بانگی ئۆوفی ئەمریکی پێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاو لە شەش مانگی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ئەگەرهاتوو زستانەکەى سەخت بوو.  

 

بانکەکە لە ڕاپۆرتی هەفتانەیدا دەڵێت، زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و وڵاتانی تری ئۆپێک پڵەس قەرەبووی باشبوونی خواست دەکاتەوە لەسەر ئەو سوتەمەنییە.  

  

شیکەرەوانی بانکە ئەمریکییەکە باسیان لەوەشکردووە کە "سەرباری بەرز و نزمی و ناجێگیری نرخەکەى، وڵاتانی ئەندامی لە ڕێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک پڵەس) کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی نرخەکەی وەک چۆن پێشتر ئەو کارەیان کردووە."