گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بە مەرجێک

بانکێکی ئەمریکی پێشبینی مژدەبەخش بۆ نرخی نەوت دەکات

2021.09.13 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
بانکێکی ئەمریکی پێشبینی مژدەبەخش بۆ نرخی نەوت دەکات

ناس کورد-

بانگی ئۆوفی ئەمریکی پێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاو لە شەش مانگی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ئەگەرهاتوو زستانەکەى سەخت بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکەکە لە ڕاپۆرتی هەفتانەیدا دەڵێت، زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و وڵاتانی تری ئۆپێک پڵەس قەرەبووی باشبوونی خواست دەکاتەوە لەسەر ئەو سوتەمەنییە.

 

شیکەرەوانی بانکە ئەمریکییەکە باسیان لەوەشکردووە کە "سەرباری بەرز و نزمی و ناجێگیری نرخەکەى، وڵاتانی ئەندامی لە ڕێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک پڵەس) کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی نرخەکەی وەک چۆن پێشتر ئەو کارەیان کردووە."

 

پێشبینییەکانی بانکی ئۆوف یەک دەگرێتەوە لەگەڵ پێشبینییەکانی بانکی گۆڵدن ساکس کە پێی وایە نرخی لە چارەکی داهاتوودا زیاد دەکات.

 

لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 55 سەنتە.