گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى لە کێ دەکات؟

بەرپرسێکی یەکێتی: قوباد تاڵەبانی هیچی لە مام جەلال ناکات

2021.09.13 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی: قوباد تاڵەبانی هیچی لە مام جەلال ناکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای میدیایی کەرکوکی زمانجاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، قوباد تاڵەبانی "دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەموز بە کردەوە سەلماندی کە هیچ شتێکی لە مام ناکات."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوان داودی کە دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەموزی ناوخۆی یەکێتی لە کارەکەی لادرا لە نوسینێکیدا لەژێر ناوی "ئیتر قسە دەکەم" نوسیویەتی، "دوای ساردییەکی زۆر لە نێوانمان، چەند مانگێک پێش ئێستا لە سەر دەستپێشخەری بەندە لەگەڵ کاک قوباد تاڵەبانی لە هەولێر و لە ماڵەکەی بەڕێزیان دانشتین، دوای هەندێ گلەییکردن لەیەکتر گفتوگۆیەکی چڕوپڕمان کرد و هەندێ بیروڕامان لە سەر هەندێ پرس گۆڕییەوە.. لە باسی هەمیشە زیندوو جەنابی مام جەلال و چۆنیتی کارکردنی، کاک قوباد وتی خەڵک زۆر هەڵەن بە من دەڵێن مامی بچوک، من هیچ شتێکم لە مام ناچێ، حەقە پێم بڵێن دادەی بچوک، چونکە هەموو شتێکم دەچێتەوە سەر دادە نەک مامە!"

 

دەشڵێت، "ڕاستی کرد و دوای هەشتی تەموزەوە بە کردەوە سەلماندی کە هیچ شتێکی لە مام ناکات."

 

دەقی نوسینەکەى شوان داودی:

ئیتر قسە دەکەم....(2)
------------------------------------

قسە بکە تا بتبینم

شوان داودی

كەسێکی بەویقار و وجل بەرگێکی شاهانەوە بە پۆزەوە بەرەو لای سوقرات دەڕوشت ،سوقرات تەماشای کردو ڕستە بەناوبانگەکەی پێ وت کە دواتر بوو بە پەند : قسە بکە تا بتبینم ..
قسە گوزارشت لە ناخ و سروشتی مرۆڤەکان دەکات نەک جل و بەرگ و ڕیزە ئۆتۆمبیل و کۆشک و تەلار ، دەتوانرێت لە ڕێگەی قسە کردنیانەوە هەڵسەنگاندن بۆ کەسایەتی رەفتار و ئاکاری کەسەکان بکرێت ..

پەندێکی کوردیش لەو بارەیەوە هەیە دەڵێت : کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکات .
لە چەند مانگی رابردودا دوو قسەم لەدوو کەسەوە بیست کە هەردوکیان لە لاشعوروە دەریانبڕی ، هەردوو قسەکە لای بەندە جێی هەڵوەستە کردن بوو ، بەڵام من سوقرات نەبووم ڕاستەوخۆ لێیان تێبگەم .
ئێستا دوای کەتنەکەی هەشتی تەمموز بەراوردێکی ئاکارو رەفتاری ئەو دوو کەسە لە گەڵ قسەکانیان دەکەم زیاتر دەیانناسیم ، چونکە خۆیان قسەیان کردوە گوزارشتیان لە خۆیان کردوە و ڕاستگۆش بونە لە دەڕبڕینەکانیاندا ، کەسیش وەکو خۆی خۆی ناناسێت .

یەکەم :
دوای ساردییەکی زۆر لە نێوانمان چەند مانگێک پێش ئێستا لە سەر دەستپێشخەری بەندە لەگەڵ کاک قوباد تاڵەبانی لە هەولێر و لە ماڵەکەی بەڕێزیان دانشتین ، دوای هەندێ گلەیی کردن لەیەکتر گفتوگۆیەکی چڕوپڕمان کرد و هەندێ بیروڕامان لە سەر هەندێ پرس گۆڕییەوە .. لە باسی هەمیشە زیندوو جەنابی مام جەلال و چۆنیتی کار کردنی ، کاک قوباد وتی : خەڵک زۆر هەڵەن بە من دەڵێن مامی بچوک ، من هیچ شتێکم لە مام ناچێ ، حەقە پێم بڵێن دادەی بچوک ، چونکە هەموو شتێکم دەچێتەوە سەر دادە نەک مامە ! .
ڕاستی کرد و دوای هەشتی تەموز بە کردەوە سەلماندی کە هیچ شتێکی لە مام ناکات .

دووەم :
کاتێ سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک بووم ، لە سەروبەندی یادی یەکێتیدا چەند هەڤاڵێک لە گەڵ سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن گفتوگۆی چۆنێتی یادەکەمان دەکردەوە ، باسی ئەوە هاتە پێشەوە کە کۆنگرە چۆن توانی ئەو هەڤاڵانەی پێشوو کە هەر یەکێکیان بۆ خۆی حکومەتێک بوو لە کونفەیەکونێکدا هەمووی نێردرانە ماڵەوە ، سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن کاک ستران عبداللە قسەیەکی کردە وتی : ئەوە چواردەی تەموز بوو هێشتا حەڤدەی تەموز ماوە ! .
وابزانم روداوەکانی چواردە و حەڤدەی تەموز لە مێژوی عێراقدا وجیاوازی نێوانیان شی کردنەوەی ناوێ چونکە لای هەموان روونە.
کاک ستران زۆر زوو بە دەستەواژەی حەڤدەی تەموز گوزارشتی لە خۆی و هەشتی تەموزیش کرد و ڕاستشی کرد .