گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنى پێشوەختە

هاوپەیمانێتییەكی شیعە و حیزبێكی سوننە زۆرترین کاندیدیان هەیە

2021.09.13 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەكی شیعە و حیزبێكی سوننە زۆرترین کاندیدیان هەیە

ناس کورد-

هاوپەیمانێتییەکى شیعە و حزبێکى سوننە خاوەنى زۆرترین کاندیدن لەناو لیست و هاوپەیمانێتییە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى تایبەت بە کاندیدەکانى لیست و هاوپەیمانێتییەکان دەردەکەوێت، لیستى قادمونى محەمەد حەلبوسى خاوەنى زۆرترین کاندیدە کە 182 کاندیدە، دواى ئەویش هاوپەیمانى هێزە نیشتیمانییەکانى حەیدەر عەبادى و عەمار حەکیمە کە خاوەنى 143 کاندیدە.

 

لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراقدا، سێ هاوپەیمانێتی سەرەكی سوننە هەن کە بریتین لە قادمونی حەلبوسی و عەزمی خەمیس خەنجەر و هاوپەیمانێتی نوجێفی.

 

هەروەها بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى شەرقولئەوسەتى لەندەنى (09ی ئابی 2021) لە قۆناغی داهاتوودا "چوار سەری یەكسان" ی شیعە لەهەناوی هەڵبژاردنەوە لەدایك دەبن بەبێ ئەوەی هیچیان زۆرینەی یەكلاكەرەوە بەسەر ئەوانیتردا بەدەستبهێنێت. 

 

راپۆرتەكە ئەوەش دەخاتەڕوو كە نەخشەی بەرایی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخات، ئەگەر شتی كتوپڕ ڕوونەدات ئەوە چوار لیست كورسییەكانی شیعە دەبەن كە ئەوانیش لیستی موقتەدا سەدر، فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری، دەوڵەتی یاسای مالیكی، "هێزەكانی دەوڵەت" ی حەكیم و عەبادی.   

  

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو لەپاش هەڵبژاردن بەریەككەوتن لەنێوان ئەم چوار لیستە زۆرتر دەبێت و هاوپەیمانی و لیستە گەورە كۆكەرەوەكان ئەتوێنەوە و جەمسەری جیاوازی ناكۆك لەبارەی چۆنییەتی حوكمڕانی لەدایك دەبن.   

  

پێشتر بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، پێشبینی ئەوەی كردبوو بەڕێژەی 80% شیعەكان ناچارببن مستەفا كازمی جارێكیتر بكەنەوە بەسەرۆك وەزیران لەبەر دوو هۆكاری سەرەكی كە یەكەمیان كارنامە و شایستەیی خۆیەتی و دووەمیش نەگەیشتنە رێككەوتنی جەمسەرە شیعەكان كە رەنگە 8_10 كاندیدیان هەبێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیران.