ناس کورد-
فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕاگەیاند بۆ گێڕانەوەی 30 هەزار چەكداری حەشدی شەعبی پاش دابڕانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەیاز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (13ی ئەیلولی 2021) بە ئامادەبوونی سوپاسالاری حەشد ئەبو فدك، جەختی كردەوە هەرچەندە پەرلەمان لەبەر بارودۆخی سیاسی بودجەی بۆ گەڕانەوەی حەشد تەرخان نەكرد بەڵام ئەوان توانیویانە رەزامەندی وەرگرن بە جێكردنەوەیان لەناو بودجەی حەشد.
فەیاز وتیشی لەپێشدا بریندارەكان دەگەرێنرێنەوە پاشان لیژنە دروست دەكرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە داواكارییەكانی ئەوانەی دابڕاون.