گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری سلێمانی وادەی هاتنی نەوتی سپی لە بەغداوە ئاشکرا کرد

2021.09.13 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری سلێمانی وادەی هاتنی نەوتی سپی لە بەغداوە ئاشکرا کرد

ناس کورد-

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی وادەی هاتنی نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم ئاشکرا کرد و دەڵێت، "داوامان کردووە بە بڕی زۆر بنێردرێت بۆئەوەى دابەشکردنەکەى نەگاتەوە زستان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا جەختیان لە گرنگی دابینکردنی نەوتی سپی کردووەتەوە و دەڵێت، "ئەوان بەڵێنیان دا 1ی تشرینی یەکەم یەکەم بڕە نەوتی سپی ڕەوانەی بەغدا بکەن."  

 

وتیشی، "بۆ ئەوەى بتوانین یەک بەرمیل نەوت بۆ هەموو ماڵێکی پارێزگاکانی هەرێم دابین بکەین پێویستمان بە 264 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، نەوتەکە بە قۆناغ قۆناغ دێت."

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختی کردەوە کە "داوامان کردووە بە بڕی زۆر نەوتەکە بنێرن بۆئەوەى وەک ساڵانی ڕابردوو دابەشکردنەکەى نەکەوێتە زستانەوە."

 

ڕۆژی یەکشەممەى ڕابردوو، 11ی ئەیلولی 2021، هەریەکە لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک و ئازاد تۆفیق رەحیم، پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ هەریەک لەسەرۆکی کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و بەشدارییان لە کۆبوونەوەی نائاسایی پارێزگاکانی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی لەسەر ئامادەکاریەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کرد.

May be an image of 7 people and people standing

May be an image of one or more people and indoor