گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایک و باوکى سکاڵایان تۆمارکرد

’’تۆمەت و کەمتەرخەمى’’..کەیسى گیان لەدەستدانى کچە پزیشکەکەى هەولێر گەیەنرایە دادگا

2021.09.13 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
’’تۆمەت و کەمتەرخەمى’’..کەیسى گیان لەدەستدانى کچە پزیشکەکەى هەولێر گەیەنرایە دادگا

ناس کورد-

 

دایک و باوکى دکتۆرە فرمێسک بەفەرمى سکاڵاى یاساییان تۆمارکرد لەبارەى گیان لەدەستدانى کچەکەیان لە مەلەوانگەیەکى هەولێر و داوا دەکەن لایەنى کەمتەرخەم دیاری بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆمارکردنى سکاڵاکە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لەلایەن تیمى پارێزەران و باوکى ئەو پزیشکەوە راگەیەنرا، کە هەفتەى رابردوو لە مەلەوانگەیەکدا لە هەولێر گیانى لەدەستدا.

 

یەکێک لە پارێزەرانى تیمەکە وتى "دایک و باوکى د.فرمێسک ئەمڕۆ سکاڵایان تۆمارکردووە، بەبێ ئەوەى هیچ کەس لایەنێک تۆمەتبار بکەن، بەڵام دەیانەوێت لایەنى کەمتەرخەم دیاریبکرێت و دادگاى لێکۆڵینەوە رێکارى یاسایی ئەنجام بدات".

 

زیاتر بخوێنەوە: ’’سێ گومان’’.. باوکى فرمێسک نهێنییەکانى مردنى کچەکەى ئاشکرادەکات  

 

لاى خۆیەوە، فەرهاد مەلا حەسەن باوکى ئەو پزیشکە رایگەیاند، کچەکەى هاوبەشى مانگانەى لەو مەلەوانگە هەبووە، هەیە بەزیندویی چووە و بە مردوویی هێنراوەتە دەرەوە.

 

باسى لەوەشکرد، کچەکەى دوو مەبەستى هەبووە لەچوون بۆ مەلەوانگەکە، بۆ ئەوەى زیاتر فێرى مەلەوانى بێت لەگەڵ باشتربوونى لایەنى تەندروستى، هەرچەندە مەلەوانێکى باشیش بووە.

 

حەوتى ئەم مانگە (ئەیلول) فرمێسک فەرهاد حەسەن پزیشکى ددان لە یەکێک بە هۆکارێکی نادیار لە مەلەوانگەی فۆرستیزن لە هەولێر گیانی لەدەستدا.