گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی بڕیاری ڕاگرتنی جۆرێک سیمکارت لە هەرێمی کوردستان

2021.09.13 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی بڕیاری ڕاگرتنی جۆرێک سیمکارت لە هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، فرۆشتنى سیمکارتى  هێڵەکانى پەیوەندى لە سەرمێز و دوکانەکان قەدەغە دەکرێت و ڕێگە بە هاوردەکردنیان نادرێت بە شێوەى کۆ لە نێو شارەکانى هەرێم و عێراقدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند، چۆنێتی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی سیمکارتی تەلەفۆن ڕێکدەخرێتەوە و سیمکارتی بێسەرەتا (علوج) ڕادەگیرێت. 

 

لەوبارەیەوە دیلان ڕەشاد، وتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، (دووشەمەممە 13 ى ئەیلولى2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، " لە یەکى ئەیلولەوە کۆبوونەوەکان بەردەوامن لەلایەن لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن و کۆمپانیاکانى گەیاندن (ئاسیا و کۆڕەک و زین) چەند پێشنیارێک ئامادەکراوە بکرێنە بڕیار".

 

سەبارەت بە بڕیارەکان ئاماژەى بەوەکرد، دەبێت وەکیلەکانى فرۆشتنى سیمکارت مۆڵەتیان هەبێت و لە وەزارەتى ناوخۆ بەڵێننامە پڕبکەنەوە بەبێ وەرگرتنى ناسنامە و ناونیشانى تەواوى هاووڵاتی سیمکارت نەفرۆشن .

 

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها گواستنەوەى سیمکارت بە کۆ (جوملە) لە نێوان پارێزگاکان ڕێگرى لێبکرێت و بازگەکانى لێ ئاگاداربکریتەوە. 

 

ئەوەشى وت، " هەر لە پێشنیارەکاندا هاتووە دەبێت وەزارەتى ناوخۆ چاودێرى بریکارەکانى فرۆشتن بکات کە بە نایاسایی مامەڵە بە سیمکارت نەکرێت." 

 

دیلان ڕەشاد جەختى لەوەشکردەوە، هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتیان لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەکان و ناردنى نامە لە ڕێگەى هێڵەکانى پەیوەندییەوە کە ئەوانەى فۆڕمیان نیە یان سیمکارتەکانیان بە ناوى خۆیانەوە نیە بە زووترین کات بچن بە ناوى خۆیانى بکەن.

 

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەشکرد، ئەگەر بریکارەکان بە نایاسایی سیمکارت بفرۆشن  پێبژاردن و لێسەندنەوەى مۆڵەتى کارکردنیان  لەبەرامبەریاندا دەگیرێتەبەر. 

 

ئاماژەى بەوەشکرد، هەوڵدەدرێت هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى عێراقیش بکرێت، چونکە هەرسێ کۆمپانیاى پەیوەندییەکە مۆڵەتیان لە حکومەتى مەرکەزى هەیە. 

 

دڵنیاییشى دا کە دیاردەى سیمکارى بێسەرەتا کە لە ناوخەڵکیدا بە (سیمکارتى علوج ) ناسراوە بە تەواوى بنەبڕ دەبێت، چونکە بە وتەى دیلان ڕاشاد، " ئەوە ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیەتى".

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بریارێک لە حکومەتی هەرێمەوە؛ ئەم جۆرە سیمکارتانە ڕادەگیرێن