گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تورکیا بە ئامانج گرتنى سەرکردەیەکى پەکەکەى راگەیاند

2021.09.13 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بە ئامانج گرتنى سەرکردەیەکى پەکەکەى راگەیاند

ناس کورد-

 

تورکیا کوژرانى سەرکردەیەکى پەکەکەى لە ئۆپراسیۆنى هاوبەشى هەواڵگرى و سوپادا راگەیاند، بەڵام تا ئێستا پەکەکە ئەوەى پشتڕاستنەکردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى، محەمەد ئەمین ئەکینجى ناسراو بە "جەوهەر" لە ناوچەى گارە لە پرۆسەیەکى هاوبەشى سوپا و هەواڵگرى تورکیادا کوژراوە.

  

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەکینجى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەپەگە بووە، ساڵى 2011 لە تورکیاوە چووەتە عێراق و یاریدەدەرى سەرکردەکانى پەکەکە بووە لە ناوچەکانى زاگرۆس و قەندیل.

 

تا ئێستا پەکەکە هیچ لێدوان و رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.